
ئاڵای عێراق و تورکیا - گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاستی گەشەی هەناردەکردنی تورکیا بۆ عێراق، لەگەڵ گەشەسەندنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوو وڵات، لە ماوەی مانگێکدا ملیارێک دۆلاری تێپەڕاند.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق پیشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا لە 22ـی مانگی ڕابردوودا، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هاوکاری ئابووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا بوو.
پێدراوە ڕاستەکان: دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانەیە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا زۆرترین کەلوپەل و بەرهەمیان هاوردەکردووە، دوای ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئەمریکا.
زانیاریی زیاتر: مانگی ڕابردوو تورکیا بە بەهای 22 ملیار و 571 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی هەناردەکردووە، لەم ژمارەیە، یەک ملیار و 189 ملیۆن دۆلاری عێراق بووە کە بەشی زۆری بۆ خۆراک و بەرووبوومی پزیشکی و کشتوکاڵ بووە.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق لە ماوەی ساڵی 2023ـدا، 13 ملیار دۆلار بووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە ماوەی یەک ساڵدا، قەبارەی هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ عێراق 12 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە، بەهای یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کەرەستە لە عێراقەوە بۆ تورکیا نێردراوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە