
تونێلی پیرمام-وێنە:سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند "بڕیاردرا بە كردنەوەی تونێلی پیرمام بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكاندا".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتیان دەکەینەوە، لە پێناو بەرژەوەندىی گشتی و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ و جموجۆڵی بازرگانی، بڕیاردرا بە کردنەوەی "تونێلی پیرمام" بە ڕووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی ڕێگا پێدراو و بارنەکردنی کێشی زیادە، ئەو بڕیارە تا ئەوکاتەیە کە ڕێگای گونجاویان بۆ دابین دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژانی هەینی بۆماوەی (24) کاتژمێر ناتوانن بە تونێڵی پیرمام هاتووچۆ بکەن و لە بۆنە و پشووەکانیشدا ڕێگە پێدراونین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاندبوو: لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شۆفێران بڕیار درا هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەنێو تونێلی پیرمام بە شێوەی یەكجاری قەدەغە بكرێت.
هۆكارە زانراوەكان: هاتووچۆی هەولێر هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە، گوایە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەو تونێلەدا هاتووچۆیان دەكرد، ئەمەش وای كردبوو هاتووچۆ لە تونێلكەدا سست بێت و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەكانی دیكە دروست ببێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین