سەعدی پیرە: ئەگەر هەڵبژاردن لە وادەی دیاری خۆیدا نەکرا کۆتایی دونیا نییە
- کوردستان
- 19 ئایار

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێیوایە، پێویستە پارتی و یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەسەر کەرکووک بکەونە گفتوگۆ و دەڵێت، "من دڵنیام لەماوەیەکی کورتدا بابەتی پارێزگاری کەرکووک چارەسەر دەکرێت".
وێنە گەورەکە: نزیکەی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێپەڕ دەبێت، تاوەکو ئێستا لە کەرکووک حکومەتی خۆجێیی پێکنەهێنراوە و پارێزگار دانەنراوە.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ئەو پارێزگارەی بۆ کەرکووک دادەنرێت هی هەموو پێکهاتەکان دەبێت و پێویستە پارتی و یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی پارێزگاکە بکەونە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگار، کەسێک دابنرێت کە بتوانێت پارێزگاکە بگەڕێنرێتەوە دۆخی خۆی.
زانیاریی زیاتر: سەعدی پیرە گوتی: باشترە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام ئەگەر نەشکرا ئەوە کۆتایی دونیا نییە و دەتوانرێت دواتر بکرێت، "ئێمەش دڵنیاین قورسە ڕۆژی 10ـی حوزەیران هەڵبژاردن بکرێت".
لە لایەکی دیکەوە: ئیسماعیل حەدیدی، سەرکردە لە هاوپەیمانی عەرەبی بە ئاڤا نیوزی گوت: "لێکتێگەیشتن لەگەڵ یەکێتی هەیە، بۆئەوەی پۆستی پارێزگار لەنێوان کورد و عەرەب دوو ساڵ بە دووساڵ بێت."
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە سەرەتای جەنگەوە 14 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون
- ڕاپۆرت
- 44 خولەک لەمەوپێش
سووریا نزیکەی سێ هەزار سەرباز دەنێرێتە سەر سنووری عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
28 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 حوزەیران
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت