
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار کرد و مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانیان بۆ مانگی ئایار دابەشکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی سێشەممە 21-05-2024، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانیان بۆ مانگی ئایار کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەڕاستی ئەم مانگە بەغدا بەشێکی مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستان نارد، بەڵام پارەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆی تاوەکو ئێستاش نەنێردراوە، لە ماوەی پێنج ڕۆژیشدا وەزارەتی دارایی مووچەی سەرجەم ئەو شوێنانەی دابەشکرد کە پارەکەیان نێردرابوو.
زانیاریی زیاتر: 21 ڕۆژ بەسەر مانگی نیساندا تێدەپەڕێت و هێشتا حکومەتی عێراق پارەی تەواوی مانگی نیسانی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: داهاتی نانەوتی ڕادەست بکرێت یان نا، بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە کۆشکی سپییەوە بۆ ئێران: چانسێک ماوەی بۆ گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران