
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
توێژەرانی بەریتانی لە لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوتووە، کە نیاندەرتاڵەکانی ئەشکەوتی شانەدەر 75 هەزار ساڵ لەمەوبەر نیسک، نۆک، ماش و بەزالیا و قارچکیان بە بەهاراتەوە خواردووە.
وێنە گەورەکە: مرۆڤی سەردەم و نیاندەرتاڵەکان، نزیکەی 700 هەزار ساڵ لەمەوبەر، یەک باوانی هاوبەشیان هەبووە، بەڵام بەپێی کات هەموو جۆرەکان لەناوچوون و تەنیا {هۆمۆ سایپیەن} مرۆڤی سەردەم ماونەتەوە، لە ساڵی 1957، Ralph Solecki لە ئەشکەوتی شانەدەر لە چیای برادۆست دەستی بە گەڕان کرد و زیاتر لە 10 ئێسکەپەیکەری دۆزیەوە.
بۆچی گرنگە: دەستکەوتنی زانیاری سەبارەت بە نیاندەرتاڵەکان وادەکات لەبارەی ڕەچەڵەکی مرۆڤەوە زیاتر بزانین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: زانایانی بەریتانی کوتلە خاکێک (ئەو خاکەی ڕەنگەکەی جیاوازترە لە چواردەورەکەی)ـی کاربۆنیزەکراویان لە ئەشکەوتی شانەدەر دۆزیەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لێدوانی فەرمی: عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەوای سۆران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی کامبریجی بەریتانی لەبارەی ئەو کوتلە خاکە، نۆک، نیسک، ماش، بەزالیا و قارچک لەگەڵ بەهاراتی تێدا دۆزرایەوە، کە ئەو جۆرە بەهاراتەیان بەکارهێناوە، خواردنەکەی تفت کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد