
ژمارەیەک مەڕ لە دەشتێکی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
جارێكی دیكە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان سەرهەڵدەداتەوە و بەرپرسی بەشی خۆپارێزی لە تەندروستیی دهۆک ڕایدەگەیێنێت، دوو كەس تووشی نەخۆشییەكە بوونە کە مامەڵەیان لەگەڵ ئاژەڵان كردووە.
وێنە گەورەكە: نەخۆشیی خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە دەلكێت بە پێی زیندەوەرێكی بچووكەوە و پێی دەگوترێت "گەنە"، ئەم ڤایرۆسە لە وڵاتانی ئەفریقیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بڵاودەبێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی ئاژەڵەكانەوە بۆ مرۆڤەكان دەگوازرێتەوە، مەترسیی گەورە لەسەر مرۆڤ دروست دەكات و دەبێتە هۆی مردنی ئەو كەسەی كە تووشی دەبێت، بۆ یەكەمجاریش لە ساڵی 1944 بڵاوبووەوە.
لێدوانی فەرمی: د. سەگڤان حەسەن، بەرپرسی بەشی خۆپارێزی لە تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هۆکاری تووشبوونی هاونیشتمانییان بەو نەخۆشییە، مامەڵەکردنە لەگەڵ ئاژەڵان".
لەلایەکی دیکەوە: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی گەرما ئامادەسازی چڕ دەکرێن بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەند نەخۆشییەک لەوانە نەخۆشیی کۆلێرا و تای خوێنبەربوون".
هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ مرۆڤ:
- ئەگەر ئەو گەنەیەی هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و بە مرۆڤەکەوە بدات، ئەوا تووشی تای خوێنبەربوون دەبێت.
- لەڕێگەی سەربڕینی ئاژەڵی تووشبووەوە، کاتێک خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت.
نیشانەكانی چین؟
- ئازاری شان و مل.
- خوێنبەربوون لە دەم و لووت.
چۆن چارەسەر دەكرێت؟
نەخۆشەکە بەگوێرەی نیشانەکانی چارسەر دەکرێت، تای هەبوو دەرمانی تای پێ دەدرێت، خوێنی کەم بوو خوێنی تێ دەکرێت، یان سکچوون و ڕشانەوەی هەبوو، دەرمانی تایبەتی پێ دەدرێت.
چۆن خۆت دەپارێزیت؟
- پێویستە سەربڕینی ئاژەڵان لە سەربڕخانە بێت، بە فەرمی و بە مۆری پشکنین بکرێت؛ لە ناو ماڵ و کۆڵان و سەر شەقام سەریان مەبڕن.
- پێش و پاش سەربڕین پشکنین بۆ گۆشتەکان بکرێت و دڵنیایی لە تەندروستییان بدرێت.
- پێویستە ڕێکاری تەندروستی بۆ جلوبەرگی تایبەت و بەکارهێنانی کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان لەبەرچاو بگیرێت .
- پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەهێنرێنە ناو کوردستان بکرێت.
- نەچنە ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.
- پێویستە پاشماوەی سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی فڕێنەدرێتە سەر شەقام و کۆڵانەکان.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش