
وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی پڕۆژەیەكی نوێی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی لە قەتەر، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ئەو وڵاتە بۆ 142 ملیۆن تۆن بەرز دەبێتەوە.
وێنە گەورەكە: بۆ زیاتركردنی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی، لە باكووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە پڕۆژەیەكی نوێی وەبەرهێنانی گاز لە قەتەر دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی زیاتری غازی سرووشتییە لە جیهان کە ئێستا بەهۆی شەڕی ڕووسیا و گەمارۆکانی سەر ئێران، ئاراستەکان ڕوو لە قەتەرن.
بۆچی گرنگە: قەتەر بەنیازە لە بازاڕی غازی سرووشتیدا ڕۆڵێكی گەورە بگێڕێت و ئاڕاستەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ گازی سرووشتی بگۆڕێت و بە کردنەوەی کەنسوڵگەرییەکەشی لە هەولێر ئەگەری پڕۆژەی هاوشێوە دەبێت لە هەرێمی کوردستان چونکە 3%ـی غازی جیهان لە هەرێمی کوردستانە.
ژمارەكان وادەڵێن: ئەو كێڵگەیەی كە لە قەتەر بەرهەمهێنانی تێدا دەكرێت، زیاتر لە 240 تریلیۆن پێ سێجا غازی سرووشتی تێدایە، ئەمەش یەدەگی گازی ئەو وڵاتە بۆ دوو هەزار تریلیۆن پێ سێجا بەرز دەكاتەوە.
زانیاریی زیاتر: حكومەتی قەتەر ئاستی وەبەرهێنانی هایدرۆكاربۆنی بۆ 7.25 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەرز كردووەتەوە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە جیهاندا دوای ئەمریكا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە نزیک تەقتەق دەکەوێتە خوارەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە کۆشکی سپییەوە بۆ ئێران: چانسێک ماوە بۆ گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران نەوەک بە مووشەکەکانی، بەڵکو بە ناوەکانیشیان پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران