
نەخشەی نوێی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان
ئاڤا نیوز
قەتەر یەکێكە لەو چوار وڵاتەی واژۆیان لەسەر پڕۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی گەشەپێدان کرد کە لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆ کرا.
بۆچی گرنگە: ڕێڕەوی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بە ناوی خاکی هەڕێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر یارمەتیدەر دەبێت لە کردنەوەی ئەو بەشانەی پڕۆژەکە کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
وێنە گەورەکە: قەتەر لە ڕووی ئابوورییەوە پارەی پڕۆژەکە بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتان دابین دەکات، لەکاتێکدا بوودجەی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەکە نزیکەی 17 ملیار دۆلارە.
بابەتە ستراتیژییەکە: ئامانجی پڕۆژەکە بەستنەوەی ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاوا و بەرزکردنەوەی بازرگانیی نێودەوڵەتی نێوانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان ڕێگەیەکی وشکانی و شەمەندەفەر دابین دەکات کە لە عێراقەوە درێژدەبێتەوە بۆ تورکیا و بەندەرەکانی، 117 کیلۆمەتر ڕێگەی ئاسینی بە ناو خاکی هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت.
ئەمەش بزانە: پڕۆژەکە بە 3 قۆناغ تەواو دەبێت، یەکەم قۆناغ لە ساڵی 2028 کۆتایی دێت، دووەم لە ساڵی 2033، سێیەمیش لە ساڵی 2050 دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوایەک ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵەتەکەی لە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران