سودانی و نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی پرسی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی یونامی لە عێراق دەکەن
- عێراق
- 26 ئایار

وێنەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆتاییهاتنی کارەکانی یونامیان لە عێراق تاوتوێ کرد.
بۆچی گرنگە؟: پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نامەیەکەدا کە ئاڕاستەى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو، ڕایگەیاندبوو "پێویستمان بە ئەرکى يونامى نەماوە و داوا دەکەین لە 31ـی کانوونى یەکەمى 2025 کۆتایى بە ئەرکەکانی بهێنرێت".
وێنە گەورەکە: یەکشەممە 26-5-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئەنتۆنیۆ گوتیرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیامی عێراق سەبارەت بە کاتی کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونامی" لە عێراق کرا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق پێزانینی حکومەتی بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەرکەکەی لە عێراق دەربڕی و ستایشی بەرنامە و بەشدارییەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە قۆناغە جیاوازەکاندا کرد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات