لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە و شیکاری خشتەکانی بودجەی 2024ی تەواوكرد
- عێراق
- 30 ئایار

دیمەنی کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ئاژانسی هەواڵی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق بە نیازە دەنگ لەسەر شیکاری خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 بدات، بەبێ ئەوەی هیچ بڕگەیەکی تێدابێت کە باس لە دامەزراندن بکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-05-2024، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تەواوبوونی خوێندنەوەی و شیکاری خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ی ڕاگەیاند، تێیدا دهرفهتی دامەزراندن نییە و بودجەی کارپێکردنیش دەگاتە نزیکەی 165 ترلیۆن دینار.
راگەیێنراوی فەرمی: عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەکە ڕایگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمان ئێستا سهرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکە سهبارهت به بودجەی گشتی ساڵی 2024، لهماوهیهكی نزیكدا دەخرێتە بەردەم ئهندامانی پهرلهمان بۆ دهنگدان.
زانیاریی زیاتر: کۆی گشتیی بودجەی ساڵی 2024ـی عێراق ، 211 ترلیۆن دینارە و زیاتر لە 66.6 ترلیۆن دینار کورتهێنانی هەیە.
باکگراوند: بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023-2024-2025 داڕێژراوە و پەسەند کراوە، لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا، ساڵ دوای ساڵ بەگوێرەی کورتهێنان، قەرز و داهاتەکان، هەموار بۆ بەشێک لە بڕگەکان دەکرێتەوە و پاشان پەسەندی کۆتایی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە