
هێزێکی ئەمنی لە بەغدا- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی پاککردنەوەی ناوچەکانی بەغدای کۆن لە سەرپێچیکاران و داواکراون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە 80 کەس دەستگیرکران.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 26 مانگی ڕابردوو گەورەترین هەڵمەت بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان و سەرپێچیکاران لە شەقام و کۆڵانەکانی بەتاوین لە سەنتەری بەغدا دەستیپێکرد و زیاتر لە 600 تۆمەتبار دەستگیرکران.
لێدوانی فەرمی:سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای عێراقیی گوتووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هەڵمەتێکی خێرای ئەمنیی لە ناوچەی باب شێخ، بە دەستگیرکردنی 82 کەس کۆتاییهات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە هەڵمەتە ئەمنییەی ناوچە کۆن و جێهێڵراو و لەبیرکراوەکانی بەغداد زیاتر لە مانگێکە دەستیپێکردووە.
زانیاریی زیاتر: هەڵمەتەکە له درەنگانی شەودا هۆتێل و ماڵ و قومارخانەکانی ناوچەی باب شێخی کرده ئامانج و چەندین داواکراو و ئەوانەی سەرپێچی مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان کردووە دەستگیرکران، هاوکات دەستبەسەر ماتۆڕسکیلی دزراودا گیرا.
ئەمەش بزانە:وەزیری ناوخۆی عێراق سەرپەرشتیی هەڵمەتەکە دەکات کە تێیدا بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، باندی بازرگانی بە مرۆڤ، بارەگاکانی کاری لەشفرۆشی و سەرپێچیکارانی مەرجەکانی نیشتەجێبوون دەستگیر دەکرێن.
وێنەی بەشێک لە دەستگیرکراوان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 53 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات