
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕاگرتنی بەھەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستان زیانی بۆ عێراق هەبووە، هەروەها دەستپێشخەریان کردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 14 مانگە ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بهندهری جیهانی توركیا ڕاگیراوە، زیانمەندی یەکەمیش لەو بابەتە عێراق بووە، دوای ئەو ماوە دوور و درێژە ئێستا ئاسۆیەک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ ئاژانسی "ئانادۆڵ" دەربارەی چارەنووسی ھەناردەکردنەوەی نەوت گوتی: ڕاگرتنی بەھەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستان، زیانێکە بۆ عێراق و بەلایەنی کەمەوە لەدەستدانی سوودێکی چاوەڕوانکراوە کە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت بۆ پلانەکانی گەشەپێدان لە پارێزگاکانی ھەرێم و پتەوترکردنی ئابووری عێراق بە گشتی.
زانیاریی زیاتر: سوودانی گوتیشی،"دەستپێشخەریمان کردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی پەسەندکراو، پرسەکە پەیوەندیدارە بە پابەندبوونێکی یاسایی، چونکە لە یاسای بودجەی فیدراڵییدا تێچووی بەرھەمھێنانی بەرمیلێک نەوت ھەشت دۆلارە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە ھەرێم کار دەکەن، تێچووی بەرھەمھێنانی یەک بەرمیل 26 دۆلارە، پێشنیارمان کردووە کە یاسای بودجە ھەموار بکرێتەوە، یان گرێبەستەکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە واژۆ کراون، ھەموار بکرێنەوە".
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە هۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان، ڕۆژانە بازاڕی وزەی جیهان نزیکەی 400 هەزار بەرمیل نەوت لەدەست دەدات، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهان، جگە لەوەش زیانی 14.5ملیار دۆلاری بە عێراق گەیاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە