
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە بەرنامەیدایە پرۆژەی تاکسی مەتر جێبەجێ بکات، پرۆژەکەش بە ئامانجی ڕێکخستنی زیاتری کاری تاکسی و نرخی گواستنەوەیە.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پرۆژەی "تاکسی مەتر" دادپەروەری لە کرێی گواستنەوە دێنێتەدی و هاونیشتمانیان بەپێی درێژی ڕێگاکە ئەو بڕە پارەیە بە شۆفێری تاکسییەکە دەدەن کە پێوەرەکە دەیخوێنێتەوە، هاوکات کۆتایی بەو مامەڵەیەش دێت کە لەنێوان سەرنشین و شۆفێر لەسەر شەقام دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز محەمەد خەلیل، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بابەتی تاکسی مەتر لە گفتوگۆدایە و توێژینەوەکانیش لەسەری تەواو کراون، چەند هەنگاوێکی کەم ماوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
زانیاریی زیاتر: ڕێباز محەمەد، دڵنیایی ئەوە دەداتە شوفێران کە بەهۆی ناجێگری نرخی بەنزین ڕێگە نادەدەن زیانمەند بن و دەڵێت: "هەرێمی کوردستان تاکە وڵات نییە کە کێشەی بەرزی و نزمی نرخی بەنزینی هەبێت، لەگەڵ ئەوەش میکانزمێکی تایبەتمان داناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لە بارودۆخی سووتەمەنی نرخەکەی لەگەڵ نرخی ڕۆژ بگونجێنین".
شێوازی جێبەجێکردن: لە هەرێمی کوردستان 72 هەزار تاکسی هەن، هاوشێوەی پرۆژەی لەزگە و لۆگۆی تاکسی، شۆفێران پابەند دەکرێن بە بەستنی پێوەری تایبەت، کە کەرتی تایبەت لەوبارەوە هاوکار دەبێت بە شێوەیەک کە بارگانییەکی زۆر لەسەر شۆفێرانی تاکسی دروست نەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مۆسکۆ هۆشداری دەداتە واشنتن لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە خامنییەوە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە