پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکمان: بەشداری هەڵبژاردن دەكەین بەڵام ناڕازین
- کوردستان
- 11 حوزەیران
ئاڤا نیوز
بەربژێرێكی توركمان دەڵێت بەشداری هەڵبژاردن دەكەن، بەڵام لە كەمكردنەوەی كورسی كۆتای پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان ناڕازین.
لێدوانی فەرمی: محەممەد سەعدەدین بەربژێری پێکهاتەی تورکمان بە ئاڤا نیوزی گوت: بۆ کێبڕکێ لەسەر کورسی تورکمان بۆ بازنەی هەولێر لە ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن خۆم تۆمار کرد، بۆ ئەوەی بتوانین لە خولی شەشەمی پەرلەمان بەشدار بین و بتوانین نوێنەرایەتی پێکهاتەی تورکمان بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد سەعدەدین کە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار بوو، دەڵێت هەرچەندە بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن بەڵام ناڕازین لە کەمکردنەوەی کورسی کۆتا و شێوازی دابەشکردنیان بەسەر بازنەکان بە ناداپەروەری دەبینێت.
جەختیش دەکاتەوە هەوڵ دەدەن لە خولی حەوتەمی پەرلەمانی کوردستان وەکو پێشتر 11 کورسی کۆتاکان بگەڕێننەوە و دابەشکردنیشیان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بازنەی هەولێر دوو کورسیی کۆتا بۆ پێکهاتەکان دانراون، یەكێکیان بۆ تورکمان و ئەوەی دیکەشیان بۆ کریستیانەکانە، بەگوێرەی ڕێنمایی کۆمیسیۆنیش بەربژێری کۆتاکان نابێت لەنێو هیچ لیستێکدا بن.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران