
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەچێتە ئوردن بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە، کۆنفرانسی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی خێرا بۆ غەززە لە ئوردن بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسەكە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئوردن و میسر ڕێکیانخستووە و چەندین وڵات و ڕێکخراوی مرۆیی جیهانی تێیدا بەشدارن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: سەرۆکوەزیران بەرەو ئوردن بەڕێکەوت بۆ بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی تایبەت بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ غەززە.
بۆچی گرنگە: لەو کۆنفرانسەدا گفتوگۆ لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەی خێرای گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ غەززە دەکات، تا لەو ڕێگەیەوە یارمەتییەکان بۆ کەرتی غەززە بنێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ دووشەممە، پێشنیازی ئاگربەستی غەززە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆی 15 دەنگ، بە 14 دەنگی بەڵێ پەسەندکرا.
باكگراوند: لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 36 هەزار كەس كوژراون و نزیكەی 100 هەزار كەسیش برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە