
ڕەنا جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە هاوپەیمانیی عەزم دەچێتە ناو ڕیزەکانی پارتی تەقەدووم کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکایەتی دەکات.
ڕاگەێینراوی فەرمی: ڕەنا جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ڕایگەیاند، "دوای گفتوگۆی زۆر و لە پێناو جێبەجێکردنی پرۆژەکەی سەرۆک محەممەد حەلبووسی، بڕیارمدا بچمە ڕیزی پارتی تەقەدووم و فراکسیۆنەکەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا".
لەلایەکی دیکە: هەفتەی ڕابردوو، هەردوو پەرلەمانتاری عێراق فەلاح زێدان و یوسف سیباعی، دوای جیابوونەوەیان لە پارتی تەقەدووم لە ساڵی ڕابردوو، جارێکی دیکە گەڕانەوە ڕێزەکانی پارتەکە، هەروەها مەروان زێدان کە برای فەلاح زێدانە و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵە، چووە ڕیزەکانی تەقەدووم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای ئەم مانگە، 11 پەرلەمانتار و ئەندامی ئهنجوومهنی پارێزگاکان، له پارتهکهی حهلبووسی جیابوونەوە و 'هاوپەیمانیی موبادەرە'یان دامەزراند.
باکگراوند: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پارتی تەقەدووم زۆرترین ڕێژەی دەنگی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بەدەستهێنا، لە کۆی 58 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکە، 9 کورسیی بردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: گەرەنتی دەدەین هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینان بڵاو دەکاتەوە