
ئاڤا نیوز
قوتابییانی پۆلی 12 لە قۆناغێکی گرنگی ژیانیان دان، چونکە نمرەی ئەو قۆناغە جگە لەوەی بەرهەمی ڕەنجی 12 ساڵیانە، دیاریکردنی ئایندەی ژیانیانە لەڕووی پیشەییەوە، بۆیە پێویستە خێزانەکان کەشێکی تەندروست بۆ قوتابییەکانیان بڕەخسێنن.
لێدوانە فەرمییەکان: د. هیوا عەبدولعەزیز، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی دەروونی و د.شەوبۆ شەمسەدین، مامۆستا لە بەشی دەروونناسی زانکۆی سەڵاحەددین، بۆ ئاڤا نیوز گرنگترین ئەو ڕێنماییانەیان دەستنیشان کرد کە پێویستە خێزانەکان بەرامبەر قوتابییەکانیان پەیڕەوی بکەن؛-
1- ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و دوورکەوتنەوە لە شەڕ و ئاژاوەی نێو خێزان بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونییان.
2- پاڵپشتیی بەردەوامی خێزان بۆ قوتابی لەو کاتە هەستیارەی ژیانیاندا.
3- چاوپۆشی لە هەڵە و کەموکوڕییەکان لە کاتی تاقیکردنەوەکان.
4- زامنکردنی پێداویستییەکانی قوتابی و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دیکە لەسەر شانیان.
5- سەردانی و پێشوازیکردن لە میوان کەم بکەنەوە.
6- خۆشەویستیی زیاتر بە منداڵەکەت ببەخشە و بە هاوپۆلەکانی بەراوردی مەکە.
7- لە دۆخی دەروونی منداڵەکەت تێبگە و بەردەوام پشتگیری بکە، لە کاتی هێنانی نمرەی کەم هەرگیز سەرزەنشتی مەکە.
8- منداڵەکەت دڵنیا بکەوە لەوەی ئەگەر نمرەی کەمیشی هێنا، پشتگیریی ئێوە لەدەست نادات.
باکگراوند: ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەستیانپێکرد و 122 هەزار و 15 قوتابی بەشدارییان تێدا دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانییەک دژی جەنگ دەڵێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسماعیل قائانی لە تاران دەردەکەوێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاكە دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
23 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاكە دەكات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی لە هەولێر فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج كۆچبەری كورد لە سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە