سەرۆکوەزیران بارزانی: لە ڕێگەی پڕۆژەی جۆراوجۆرەوە گەشە بە هەڵەبجە دەدەین
- کوردستان
- 30 حوزەیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێت، لە ڕێگەی پڕۆژەی جۆراوجۆرەوە گەشە بە ئابووری پارێزگای هەڵەبجە دەدەن، بەڵێن بە خەڵکی پارێزگاکە دەدات ئەوەی لەدەستیان بێت درێغی ناکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ دانانی بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە سەردانی پارێزگاکەی کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد. ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکوەزیرانە بۆ پارێزگاکە لە چوار مانگی ڕابردوودا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران باسی پرۆژەی سایلۆی کرد و بەپێویستی زانی لە کاتی خۆی کە 700 ڕۆژە، بەپێی مەرج و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکرێت و بخرێتە خزمەتی خەڵک و جووتیارانی دەڤەرەکە.
بابەتی ستراتیژی: بە ئاماژەکردن بەوەی زیاتر لە 10 ساڵ دەبێت بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دراوە، بەڵام تائێستا ڕێکارەکانی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و حكومەتی فیدڕاڵ تەواونەکراون، سەرۆکوەزیران گوتی"پێویستە هەرچی زووە ڕێکارەکان تەواو بکرێن و بە فەرمی وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و بودجەی پەرەپێدانی بۆ تەرخان بکرێت، لەم ڕووەوە ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بەزووترین کات ڕێکارەکان تەواو بکرێن".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی باسی قەرەبووکردنەوەی خەڵکی پارێزگاکەیشی کرد و جەختی کردەوە، هەوڵەكانیان بۆ ئەم بوارە چڕدەكەنەوە و پێویستە گشت لایەنە سیاسییەكانی هەرێمیش لە بەغدا هاودەنگ و هاوهەڵوێست بن لەم بوارەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور هێزی زیاتر بۆ ڕووسیا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
موسڵمانێک بۆ سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کاندیدە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لە کۆبوونەوە و ڕاگەیێنراوە درێژەکانی ناتۆ بێزارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئەمریکا ترەمپ تووڕە دەکەن و زانیارییەکی زۆر نهێنیی مۆساد ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشنیاز دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
24 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی سەرۆک لیستەکانی یەکگرتوو و کۆمەڵ بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەش مانگدا 1469 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر لە كوردستان دەستگیر كراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچی پەیامێكی بڵاو كردەوە