
لۆگۆی دادگای فیدراڵی و هەژماری من
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵی عێراق لە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێت، پرۆسەی "هەژماری من" یاساییە و ئەو بانکانەی لە پرۆسەکەدا بەشدارن دانپێدانراون و کێشەیان نییە.
نووسراوی فەرمی: جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی لە نووسراوێکدا کە ڕۆژی 7/1 ئاراستەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کردووە، ئاماژەی بەوە داوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پرۆسەی بەبانکیکردن هەموو بانکە حکومییەکان و هەموو ئەو بانکانە دەگرێتەوە کە لەلایەن بانکیی ناوەندیی عێراقەوە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە.
زانیاریی زیاتر: نووسراوەکەی دادگەی فیدراڵی ئاماژەی بە لیستێکی هاوپێچی بانکیی ناوەندی عێراق کردووە کە ناوی 66 بانکی تێدایە و بانکەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەو بانکانەشەوە کە لە پرۆسەی ( هەژماری من)دا بەشدارن.
باکگراوند: تاوەکو ئێستا 400 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەشت بانکەوە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون، 220 هەزار کارتیش بە مووچەخۆران دراونەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە نزیک تەقتەق دەکەوێتە خوارەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە کۆشکی سپییەوە بۆ ئێران: چانسێک ماوە بۆ گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران نەوەک بە مووشەکەکانی، بەڵکو بە ناوەکانیشیان پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران