لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان: گەشبینین پزیشکیان پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران باشتر بکات
- کوردستان
- 7 تەممووز

لۆگۆی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمار نوێی ئێران
ئاڤا نیوز
پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆچوونی جیایان بەرامبەر مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری تازە هەڵبژێردراوی ئێران لە سیاسەتی نێوخۆیی و ناوچەیی هەیە.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران هەڵبژاردنی پێشوەختە لەو وڵاتە کرا و لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا مەسعود پزیشکیانی ڕیفۆرمخواز زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا.
بۆچی گرنگە: ئێران بۆ هەرێمی کوردستان وڵات و دراوسێیەکی گرنگە و لە ڕووی ئابووری و کولتوورییەوە پەیوەندییەکی لەمێژینەیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵ و کاریگەریی ئێران لەسەر حزب و هاوپەیمانییە عێراقییەکان بنەمایەکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی سیاسەت و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان.
لێدوانە فەرمییەکان: چاوەڕوانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەسعود پزیشکیان بەمشێوەیە:
ـ ساناو فەریدون جوانڕۆیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی: پزیشکیان لە بەرەی ڕیفۆرمخوازەکانە و ئەگەری کرانەوەی زیاتری بە ڕووی دراوسێکانیدا هەیە، لەوەشدا هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە قازانج دەکات.
ـ سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان: پێموانییە لە ئێران سەرۆککۆمار بتوانێ زۆر شت بگۆڕێت، بەڵام دەتوانێت ڕێگە نەدات زۆر شت ڕوو بدات و کار لەسەر نەهێشتنی ناکۆکییەکان لەگەڵ دراوسێکان بکات.
ـ عوسمان کاروانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو: پێویستە چاوەڕوان بین تاوەکو بزانین سیاسەت و بیرکردنەوەی پزیشکیان بەرامبەر کورد و هەرێمی کوردستان چۆنە، هەرچەندە ناتوانێت لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێران دەربچێت.
ـ فاروق عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەری: مەسعود پزیشکیان بانگەشەی کرانەوەی بە ڕووی ڕۆژئاوا کرد، هیوادارم بەرامبەر خەڵکی وڵاتەکەی و دراوسێکانیشی جێبەجێیان بکات.
گریمانەی لایەنە کوردستانییەکان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران لە سەردەمی پزیشکیان:
ـ عوسمان کاروانی: ئەگەر هەولێر خۆی بیەوێت بە یەک دەنگ و دیدی هاوبەش مامەڵە لەگەڵ دراوسێکانی بکات، دەکرێت پەیوەندییەکی ئاسایی هەبێت.
ـ فاروق عەلی: پێموایە پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران لەچاو پێشتر باشتر دەبێت.
ـ سەعدی پیرە: سەردانەکەی کاک مەسعود بارزانی بۆ بەغدا و کاک نێچیرڤان بۆ تاران گۆڕانکاری دروست کرد، ئەو بەستەڵەکەی لەنێوان هەولێر و تاران هەبوو تواندەوە، بۆیە پێموایە پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران باشتر دەبێت.
ـ ساناو فەریدون جوانڕۆیی: بڕوام وایە پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران باشتر دەبێت، چونکە ئێران فشاری ئابووری و سیاسیی زۆری لەسەرە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
مۆسکۆ هۆشداری دەداتە واشنتن لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندن بۆ دەرچووانی پزیشکی بۆ ساڵی 2023-2024 دەرچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە خامنییەوە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندن بۆ دەرچووانی پزیشکی بۆ ساڵی 2023-2024 دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی مامۆستایەکی خانەنشین چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سایلۆی مەخموور بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کورد دەکرێتەوە