
تەلاری پەرلەمانی عێراق- وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕۆژی 14ـی تەمموزی هەموو ساڵێک، بەبۆنەی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی کۆماری عێراق لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بوو، بەڵام ئەمساڵ لە عێراق ناکرێتە پشوو.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22-05-2024، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای پشووە فەرمییەکان دا و جگە لە پشووی ڕۆژانی هەینی و شەممە، 11 ڕۆژی دیکەی وەک پشووی فەرمی لە سەرانسەری وڵات ناساند.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر مەجید، گوتەبێژی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: یاسای نوێی پشووە فەرمییەکان کە بەم دواییانە لە پەرلەمان پەسەند کرا، 14ـی تەمموز لەخۆ ناگرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە دەوامی فەرمییە".
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 14ـی تەمموز بەبۆنەی دامەزراندنی کۆماری عێراق پشووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 14ـی تەمووزی 1958، لە عێراق کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی ھێنرا و ڕژێمی کۆماری ڕاگەیێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری ڕادەستی کاسبکاران دەکرێنەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
مۆسکۆ هۆشداری دەداتە واشنتن لە هاوکاریکردنی ئیسرائیل
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە خامنییەوە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات