ئەمریكا لەبارەی كارەباوە داوای ڕێككەوتن لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات
- کوردستان
- 2024-07-15

وێنەی کۆبوونەوەکە- وەزارەتی کارەبا
ئاڤا نیوز
ئەمریكا داوا لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات لەبارەی كارەباوە ڕێككەوتنێكی درێژخایەن واژۆ بكەن، بەمەبەستی چارەسەرکردن و پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کارەبا.
وێنە گەورەكە: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ( ئەلێکس بێلا ) كۆنسوڵی ئابووری کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان كرد، جەختی لەسەر پەرەپێدانی غازی سرووشتی کردەوە کە بۆ خزمەتکردنی ژێرخانی وزە لەهەرێمی کوردستان گرنگە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كۆنسوڵی ئابووری ئهمریكا، پرسی نەوت و غازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانی و هیواشی خواست هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ هاریکاری و هاوکاری زیاتری یەکتر.
بابەتی ستراتیژی: کونسوڵی ئابووری ئەمریکا سوپاسی وەزارەتی کارەباو سامانە سروشتییەکانی کرد کە توانیویانە هەماهەنگی لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت ڕێکخەن و بەسەر ئاستەنگەکاندا سەربکەون، هاوکات "بەباشی دەزانن هەرێمی کوردستان لەکەرتی کارەبا لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ ڕێککەوتنی درێژخایەن واژۆ بکەن و هاوکارو هەماهەنگ بن بۆ پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کارەبا بکرێت".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستانی دایەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین