ئاڤا نیوز
گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، کارکردن لە شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەردەوامە و زیاتر لە 60%ـی کارەکانی تەواو کراوە.
وێنە گەورەکە: شەقامی 100 مەتری سلێمانی یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2020 سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی دانا و درێژییەکەی 146 كیلۆمەترە و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: بەشێکی شەقامی 100 مەتری سلێمانی قیرتاوکراوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 60%ـی کارەکانی تەواو بووە، کارکردن تێیدا بەباشێ بەڕێوەدەچێت.
لە لایەکی دیکەوە: کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە، باسی لەوە کردووە، شەقامەکە ئێستا 12 کیلۆمەتر قیرتاوکراوە و 12 کیلۆمەتری دیکەش ئامادەیە بۆ قیرتاوکردن، تا کۆتایی ئەمساڵ 25 کیلۆمەتری شەقامەکە قیرتاو دەکرێت.
بۆچی گرنگە: بە تەواوکردنی پرۆژەکە قەرەباڵغی شەقامەکانی سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە و کارئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران