عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەبێت سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە سووریا دابنرێت

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا، کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاووڵاتیی سیڤیل، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هاوکات هەڕەشە لە سەروەری نیشتمانیی دەوڵەتان دەکات.