
نووری مالیکی و موقتەدا سەدر
ئاڤا نیوز
دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی نیشتیمانی شیعە گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنێك كە نووری مالیكی بەربژێری داهاتوویانە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: عەقیل فەتلاوی، گوتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكدا ڕایگەیاند: دەوڵەتی یاسا یەكێكە لەو هاوپەیمانییانەی یەكڕیزن لەگەڵیدا، هێشتا نووری مالیكی بەربژێری دەوڵەتی یاسایە بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی داهاتوو، بە قورسیشی دەزانین سوودانی بۆ خولێكی دیكە ببێتەوە بە سەرۆكوەزیران.
زانیاریی زیاتر: پەیوەندی نێوان دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی سەدر تایبەتمەندییەكی دیاریكراوی وەرگرتووە، دیالۆگ لەگەڵ ڕەوتی نیشتیمانی شیعە بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر كراوە، یەكەم پەیامیش كە پێشكەشمان كردن ئامادەبوونمان بوو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، ئەگەر بێتوو ئەو هەڵبژاردنە سەدریەكان بگەڕێنێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی، بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.
فەتلاوی ئەوەشی گوت.
وێنە گەورەكە: موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنی 2021 هاوپەیمانییەكی پێكهێنا و توانی 73 كورسی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت، بەڵام لە ساڵی 2022 پەرلەمانتارەكانی كشانەوە و بەوەش قەیرانێكی سیاسی دروستبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە