
ئۆنسەی زێڕ- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممە 30/7/2024 ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرت و وەبەرهێنەران بە وردی چاودێری بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا و کۆبوونەوەی سیاسەتی نەختینەیی وڵاتەکە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکانی بەڕێژەی 0.27٪ بۆ 2391 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە. هەروەها لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە ڕێژەی 0.4٪ کە دەکاتە 9.6 دۆلار بۆ 2439.10 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بڕیاربەدەستەکانی سیاسەتی نەختینەیی ئەمریکا بۆ ماوەی دوو رۆژ لەمڕۆوە تاوەکو بەیانی چوارشەممە کۆدەبنەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش دیاریکردنی نرخی سووی سەرەکییە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت لە ئاستی ئێستای خۆی لە نێوان 5.25٪ بۆ 5.50٪ جێگیر بکرێتەوە. لە هەمان کاتدا وەبەرهێنەر و مامەڵەکاران چاوەڕێی بڵاوبوونەوەی داتای پەیوەست بە بازاڕی کاری وڵاتەکەیان دەکەن، چونکە ئەنجامەکانی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا بۆ دیاریکردنی نرخی سوود دەبێت.
لە لایەكی دیكەوە: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بە کاریگەری نرخی زێڕ لە بۆرسەکانی جیهان و نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلار، نرخی زێڕی عەیارە 24 بە 577000 دینار و عەیارە 21 بە 505000 دینار و عەیارە 18 بە 433000 دینار مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە