مانگی ڕابردوو 26 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 ئاب

ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر سنووری ئێران
ئاڤا نیوز
لە ماوەی مانگی تەمموزی ڕابردوودا، زیاتر لە 26 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کوژراون و یان بریندار کراون کە 85%ـی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لە مانگی ڕابردوودا پێنج کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراون و 21 کۆڵبەریش بریندار کراون، ڕووداوەکانیش لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە و ئورمیە بوون.
زانیاریی زیاتر: لەنێو ئەو کۆڵبەرانەی کراونتە ئامانج دوو منداڵ بریندارکراون، زۆرترین قوربانییەکان لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان تۆمارکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی هەنگاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 38 کۆڵبەر کوژراون، 233 کۆڵبەریش بریندار کراون، ئەم ژمارەیە دوو هێندەی تێکڕای ساڵی پارە و ڕێژەکە زۆر زیادی کردووە.
باکگراوند: لە 10 ساڵی ڕابردوودا 589 كۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون، بەشێكی زۆریشیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران بووە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات