کچ و کوڕە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش هاوکارییەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی وەردەگرن
- کوردستان
- 2024-08-03
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، هاوکارییەکی تایبەت دابیندەکرێت بۆ ئەو کچ و کوڕانەی لەدەستی داعش ڕزگارکراون.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی، هەزاران کوڕ و کچی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگارکراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی چواری ئەم دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت، ئەم هاوکارییە هەموو ئەو کچ و کوڕە ڕزگاربووانەی دەستی داعش دەگرێتەوە، کە لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات نیشتەجێن و ژمارەیان سێ هەزار و 575 کەسە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ماوەی چوار ڕۆژ هاوکارییەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی وەردەگرن، ڕۆژی یەکەم لە کەمپی شاریا، ڕۆژی دووەم لە خانکێ، ڕۆژی سێیەم لە شێخان و ڕۆژی چوارەم لە دێرەبوون دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەڵبژاردنی ئەم ژمارە دیاریکراوەی کچان و کوڕانی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی داعش بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکە، لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی بەڵگەنامەو پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
40 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات