
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سبەی بەغدا گوژمەیەک پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دوای ناردنی تەواوی پارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: هێشتا عێراق بە فەرمی تەواوبوونی وردبینی لیستی مووچەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئێمە لە سبەی یەکشەممەوە چاوەڕێین دەست بە تەمویلی مووچەی مانگی حەوت بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەغدا بە چەند قۆناغێک تەمویلی مووچە دەکات، واتە هەر جارێک بڕە پارەیەک دەخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای لە بەڕێوەبەری ژمێرکاریی دارایی عێراق کردووە، مووچەی ئەو کەسانەی بایۆمەترییان نییە بنێرێت، تاوەکو ئەوکاتەی بایۆمەترییان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، چونکە کێشەی تەکنیکی ئاسایی لەو بابەتە هەبووە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتایی بۆ عێراق نێردراوە، چاوەڕوان دەکرێت بەغدا مووچەکانیان بەهاوتایی بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە