
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا. وێنە؛ فۆکس نیوز
ئاڤا نیوز
لە دوایین چاوپێکەوتنیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو و بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پێشنیاز دەکات، قەرزەکانی وڵاتەکەی بە دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بدرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تا دێت قەرزەکانی ئەمریکا زیاتر دەبن و ئێستا بۆ سەرووی 35 ترلیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە زیاتر لە 122.94%ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە. بۆ دانەوەشی دۆناڵد ترەمپ پێشنیاز دەکات، لە رێگەی دراوی ئەلیکترۆنی بە تایبەت بیتکۆین ئەو قەرزە کەڵەکەبووە بدرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی 'فۆکس بیزنس' دەڵێت، دراوی ئەلیکترۆنی دەتوانێت ئەو هەڵاوسانەی سەر دۆلار هەڵبمژێت، بۆیە پێویستە سیستەمێکی نوێ لەسەر تەکنەلۆژیای 'بلۆکچەین' دابمەزرێت. کە ئەمەش بەشێکە لە بیرۆکەی ستراتیژی ترەمپ بۆ باڵادەستی واشنتن بەسەر دراوە ئەلیکترۆنییەکاندا. پێشنیازیش دەکات لەو رێگەیەوە قەرزەکانی سەر ئەمریکا بدرێنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: قەرزەکانی ئەمریکا بۆ سەرووی 35 ترلیۆن و 129 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، تا دێت قەرزەکان زیاتر دەبن. لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو 35 ترلیۆن و ملیارێک دۆلار قەرزی لەسەربوو. واتە لە ماوەی هەفتەیەکدا، قەرزەکانی سەر ئەمریکا 128 ملیار دۆلار زیادی کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت