
بنکەی عەین ئەسەد- وێنە: : ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوار کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەستگیر دەکەن، کە هێزەکانی ئەمریکاو ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدا نیشتەجێن.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 5-8-2024، بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و بەهۆیەوە پێنج سەربازی ئەمریکی برینداربوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیای عێراقی ئاشكرایكردووە: "هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆ چوار کەسیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەستگیر کردووە".
کاردانەوەکان: دوای ڕۆژێک لە هێرشەکە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: هەموو ئەو کار و کردەوە بێباکانە ڕەتدەکەینەوە، کە بنکەکانی عێراق و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و شوێنی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەنە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە: گرووپی "الثوریون" کە خۆی وەک گرووپێکی سەر بە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ناو دەبات، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە