
گوتەبێژی حكومەت لەگەڵ بەرپرسی دێسكی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا
ئاڤا نیوز
بەرپرسی دێسکی عێراق لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند " بەپەرۆشین هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە".
وێنە گەورەکە: لە 25-3-2023 بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا. سەرەڕای پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەڵام تاوەکو ئێستا هەنگاوی ڕژد نەنراوە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ تریفە عەزیز بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، لەگەڵ ئێرن نووتن بەرپرسی دێسکی عێراق لەوەزارەتی دەرەوە کۆبووینەوە.
بابەتی ستراتیژی: پرسی هەڵبژاردن، دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و بابەتی مووچەو بودجەی هەرێمی کوردستان بەدرێژی قسەیان لەسەرکرا. پێشەوا هەورامانی وا دەڵێت.
لەلایەكی دیكەوە: ئێرن نووتن، بەرپرسی دێسکی عێراق لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە پەرۆشەو جدییە لەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەم بابەتەش لە پەیوەندی بەردەوامدان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین