
کەسێک لەکاتی خەوتن، سەرچاوە: عەرەبییە
ئاڤا نیوز
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە، بەشێک لەو کارانەی ڕۆژانە بە بەردەوامی ئەنجامیان دەدەین لەوانیە بێ زیان دەرکەون، بەڵام لە ڕاستیدا دەبنە هۆکاری مردنی پێشوەختە.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە ڕاپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی "Health Digest"ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، دەرکەتووە پێنج خووی خراپ مرۆڤ بەرەو مردنی پێشوەختە دەبەن، یان دەبنە هۆی تێكچوونی تەندروستی و ئازاری جەستە زیاد دەکەن.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: هەندێک چالاکیی ڕۆژانە لەوانیە بێ زیان دەرکەون، بەڵام دەتوانن کاریگەریی زۆر نەرێنیی بە تەندروستیتی بگەیێنن و ببنە هۆی مردنی پێشوەختە کە ئەمانەن:
1- زۆر خەوتن؛ خەوتنی زیاتر لە هەشت کاتژمێر لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی پووکانەوەی ئێسکەکان و لاوازی ماسوولکەکان.
3- جووڵەی کەم؛ وەک ئەوەی زۆربەی ڕۆژەکەت بە دانیشتن بەسەربەریت.
3- ڕەشبینی؛ لە کەسانی ڕەشبین ڕێژەی مردنی پێشوەختە زیاترە.
4- تەقاندنی مل و جومگەکان: زۆر کەس هەست بە ئاسوودەیی دەکەن کاتێک مل و جومگەکانیان دەتەقێنن، بەڵام ئەمە مەترسیدارە و ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی "درز" لە مل و جومگەکان، چونکە مل خوێنبەرەکانی کڕکڕاگەی تێدایە کە خوێن دەگوازنەوە بۆ مێشک. لەکاتێکدا ئەمە دەگمەنە، بەڵام گرژبوونی زۆری مل دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕژان لەم خوێنبەرانەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
5- دواخستنی دەوام؛ ئەو کارەی ئەمڕۆ دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و بۆ ڕۆژانی دواتر دوای بخەیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
15 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
19 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا