
گرافیکی ئاماژەیی بۆ تای خوێنبەربوون
ئاڤا نیوز
تا دێت ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنەبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق بەرزتر دەبنەوە، زۆرترین تووشبووەکانیش لە پارێزگای زیقارن. وەزارەتی تەندروستیش داوای سنووردارکردنی لەوەڕاندن و سەربڕینی هەڕەمەکی دەکات.
وێنە گەورەکە: نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاوبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 123 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە تاوەکو ئێستا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە.
داواکاری فەرمی: وتەبێژی وەزارەتەکە داوا لەلایەنە ئەمنییەکان دەکات ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردنی سەربڕین و لەوەڕاندنی هەڕەمەکی و مامەڵەکردن بە مەڕوماڵاتەوە لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکان، بەهۆی ئەو هەڕەشەیەی دروستی دەکات بۆ گواستنەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان، لە سەرووی هەمووشیانەوە تای خوێنبەربوون.
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی تووشبوون و مردن بە پەتای خوێنبەربوون بەگوێرەی پارێزگاکان:
زیقار: 36 تووشبوون و یەک مردن.
بەغدا (ڕەسافە): 14 تووشبوون و پێنج مردن.
واست: 15 تووشبوون و دوو مردن.
موسەننا: هەشت تووشبوون و دوو مردن.
مەیسان: هەشت تووشبوون.
نەینەوا: حەوت تووشبوون.
کەرکووک: پێنج تووشبوون و چوار مردن.
بەسرە: هەشت تووشبوون.
دیالە: پێنج تووشبوون و یەک مردن.
بەغدا (کەرخ): چوار تووشبوون.
دیوانیە: سێ تووشبوون.
دهۆک: سێ تووشبوون و یەک مردن.
بابل: دوو تووشبوون و یەک مردن.
هەر یەکە لەپارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، ئەنبار، کەربەلا و نەجەف یەک تووشبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا 16 تووشبووی نوێ و سێ گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
باکگراوند: تای خوێنبەربوون بە یەکێک لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە مەترسیدارەکان دادەنرێت کە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی ناوەکیی تووند و تێکچوونی فرمانی بۆرییەکانی خوێن. زۆرجاریش لە ڕێگەی مێرووی "گەنە" یان بەرکەوتن لەگەڵ خوێن و دەردراوەکانی ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب