چێشتخانەی گۆرانیبێژێکی میللی لە سلێمانی دادەخرێت؛ پابەندی مەرجە تەندروستییەکان نەبووە
- تەندروستی
- 8 حوزەیران

گۆرانیبێژ عومەر میشیاوی و کەمێک لە برنجی سوور کە لە چێشتخانەکە دەستی بەسەردا گیراوە
ئاڤا نیوز
چێشتخانەی گۆرانیبێژی میللی، عومەر میشیاوی لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی مەرجە تەندروستییەکانەوە داخرا و ڕووبەڕوووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 8-6-2025، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێستۆرانت و چێشتخانەی گۆرانیبێژی میللی "عومەر میشیاوی"یان لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی داخست.
لێدوانی فەرمی: گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: شوێنەکە پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن نەبووە، بۆیە داخراوە و خاوەنەکەی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی چێشتخانەکە، نەبوونی مۆڵەتی کارکردنە، پێویستە شوێنەکە و ئەو کارمەندانەی کاری تێدا دەکەن مۆڵەت لە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی وەزاری بۆ بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی دەردەکرێت