
ژمارەیەک نەخۆش و کارمەندی تەندروستی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی پشووی جەژنی قورباندا لە پارێزگای زیقار پێنج تووشبووی نوێ بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە، بەرزبوونەوەی ژمارەکان لەو پارێزگایە جێی نیگەرانیی لایەنە تەندروستییەکانە.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراقیش هۆکارەکەی بۆ خراپی هۆشیاریی تەندروستی لای هەندێک لە بەخێوکەرانی ئاژەڵ و خراپی پاکوخاوێنی ناو کێڵگەکان دەگەڕێنێتەوە کە بووەتە ژینگەیەکی لەبار بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی پزیشکیی ئاگادار لە پارێزگاکە، کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ڕایگەیاند، پشکنینە تاقیگەییەکان تووشبوونی ئەو پێنج کەسەیان پشتڕاست کردووەتەوە، هاوکات جەختی لەسەر پێویستیی دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی هەڕەمەکی ئاژەڵان کردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەسەر زاری سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە بۆ ئاڤا میدیا، ژمارەی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لەسەرەتای ئەمساڵەوە بۆ 107 تووشبوو بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەدا 16 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین توشبوو و مردنیش بەهۆی پەتاکەوە لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە.
باکگراوند: تای خوێنبەربوون بە یەکێک لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە مەترسیدارەکان دادەنرێت کە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی ناوەکیی تووند و تێکچوونی فرمانی بۆرییەکانی خوێن. زۆرجاریش لە ڕێگەی مێرووی "گەنە" یان بەرکەوتن لەگەڵ خوێن و دەردراوەکانی ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیروت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
29 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی دەستنیشان کرا