
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دەستبەجێ بڕیارێک دەربکات و ئیسرائیل پابەندی ڕاگرتنی شەڕ بکات.
وێنە گەورەکە: هێرشەکەی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەیەکی شوێنی مانەوەی ئاوارەکان کە نزیکەی 100 کوژراوی لێکەوتەوە، کاردانەوەی نێودەوڵەتی فراوانی لێکەوتەوە و دەیان وڵاتی جیهان سەرکۆنەیان کرد.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا داوا لە وڵاتانی ئیسلامی و ئاشتیخواز دەکات، فشار بخەنەسەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، بڕیارێکی پابەندکار و دەستبەجێ، بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییە مرۆییەکان بەرامبەر هاووڵاتیانی مەدەنی لە غەززە دەربکات.
زانیاری زیاتر: سەدر بەپێویستی دەزانێت ئەنجوومەنی ئاسایش بەبێ مەرجی پێشوەخت ئیسرائیل پابەندی ڕاگرتنی شەڕ بکات، "چونکە ئەو داواکارییە ڕەنگدانەوەی خواستی هەموو مرۆڤایەتی و گەلانی ئازادیخوازە".
باکگراوند: لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، ئیسرائیل بەشێوەی ڕۆژانە ناوچەکانی دانیشتووان لە کەرتی غەززەی فەڵەستین بۆردوومان دەکات و وەک خۆی دەڵێت دەیەوێت حەماس بەیەکجاری لەناوبەرێت، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانیش نزیکەی 40 هەزار کەس کوژراون و 92 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە