زیارەتکارانی ئێرانی نرخی تەماتە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزدەکەنەوە
- کوردستان
- 2024-08-19

تەماتە - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی هاتنی زیارەتکاران و زۆری خواست لەسەر تەماتە لە ماوەی 10 ڕۆژدا هەر کیلۆیەک تەماتە نزیکەی 500 دیناری چووەتە سەر و لە بازاڕ نرخی گەیشتووەتە هەزار و 500 دینار.
وێنە گەورەکە: لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی تەماتەی خۆماڵی بەراورد بە 10 ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، لە عەلوە کیلۆیەک تەماتەی خۆماڵی لە 600 دینارەرە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار دینار، بە هەزار و 500 دیناریش دەگاتە دەستی هاونیشتمانییان.
لێدوانی فەرمی: زۆری خواست لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە لەسەر تەماتەی هەرێمی کوردستان و هاتنی بەلێشاوی زیارەتکارانی ئێرانی وایکردووە نرخی تەماتە بەرزببێتەوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئێستا بۆ ماوەیەکی کاتی حکومەتی عێراق، ڕێگەی بە هاوردەکردنی تەماتە داوە” هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022 ڕووبەری داچێنراو بە تەماتە 54 هەزار و 535 دۆنم زەوی بووە و بەرهەمی تەماتە 242 هەزار تۆن بووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو ڕووبەری داچێنراو بەتەماتە 255 هەزار بووە، جووتیاران لەم ڕووبەرەدا 55 هەزار تۆن تەماتەیان بەرهەمهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
35 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات