
ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
بازرگانانی ماددەی هۆشبەر پێویستیان بە هەوڵێکی زۆر نییە بۆ ئەوەی بە نایاسایی ماددەی هۆشبەر بفرۆشن، بەڵکو ئێستا بە ئاسانی لە رێگەی ئینستاگرام و فەیسبووکەوە کارەکانیان دەكەن.
وێنە گەورەکە: لەم مانگەدا، پۆستێکی فەیسبووک بە هەژمارێکی کۆدکراوی تەلەگرام بەسترابوویەوە، کە نزیکەی 6000 فۆڵۆوەرزی هەبووە. لە هەژمارەکەدا (کۆکایین، هیرۆین، میتیلین دایۆکسی میتامفیتامین و .... هتد) و چەندین بازرگانی دیکەی نایاسایی وەک کاغەزی دراوی ساختە بە کڕیاران فرۆشراوە.
چیرۆکی سەرەکی: رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە: بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی بنکۆڵکاری، بۆیان دەرکەوتووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە شوێنی بەبازاڕکردنی ماددە هۆشبەرەکانی وەک، (کۆکایین، ماریوانا و حەب و ماددە هۆشبەرەکانی دیکە).
ئەوەی ئێستا روودەدات: لە لێکۆڵینەوەکەی تەلەگرافدا هاتووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیان رێکلامی جۆراو جۆر بۆ ماددە هۆشبەرەکان دەکرێن و نمایش دەکرێن، بەڵام کاتێک کڕیار دەیەوێت ماددەیەک بکرێت، ئەوا راستەوخۆ دەیگوازێتەوە بۆ ئەپلیکەیشنی تایبەتی کۆدکراو.
لە لایەکی دیکەوە: مانگی رابردوو، راپۆرتێکی پڕۆژەی شەفافییەتی تەکنەلۆژیا (TTP) بڵاویکردووەتەوە، 450 پێگە لە ئەمریکا و بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا بە ئاشکرا رێکلامیان بۆ ماددەی هۆشبەر لە ئینستاگرام و فەیسبووک کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای مێتا کە خاوەنداری هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئینستاگرام دەکات، رایگەیاندووە هەموو جۆرە چالاکییەکی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەری قەدەغەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە