ئاڤا نیوز
ماوەی 10 ڕۆژە تیمە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان، خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێران دەکەن، تاوەکو ئێستاش هیچ گیانلەدەستدانێک لە هەولێر تۆمار نەکراوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە بە بەشداری ملیۆنان زیارەتکاری شیعە، چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە کەربەلا بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ سێیەم ساڵە زیارەتکارانی ئێرانی لە هەولێرەوە بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە ئایینییە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: عەلی حەمەد، کارمەندی تیمی کردە پزیشکییەکان ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت: سێ تیمی خێرای 122ـی بەشی کردە پزیشکییەکانی فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر، ڕۆژانە چارەسەری تەندروستی بۆ نزیکەی 150 زیارەتکار دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە: نەسڕوڵڵا ڕەشنوودی، کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەماهەنگی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان وایکردووە، زیارەتکاران مەرزی حاجی ئۆمەران و ڕێگای هەولێر هەڵبژێرن و بەئاسوودەی گەشتەکەیان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە