ئاڤا نیوز
فیلمی "رسالە" یەکەم فیلمی سینەمایی تایبەتە بە هاتنی ئایینی ئیسلام و ژیانی پێغەمبەر محەممەد دروودی خوای لەسەر بێت، باس لە سەرەتاکانی دەرکەوتنی ئایینی ئیسلام و ئاڵنگاریی و ڕێگرییەکانی بەردەم بڵاوکردنەوەی پەیامەکە لە لایەن پێغەمبەر محەممەدەوە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە لەسەرەتاوە ناڕەزایی و دژایەتی زۆری لە سەر دروستبوو، بەڵام لە هەوڵێکی بێ ووچاندا ئەم فیلمە لە ساڵی 1976 لە لایەن دەرهێنەری سوری– ئەمریكی (موستەفا عەقاد) کاری دەرهێنانی بۆ کرا و بەرهەمهاتووە، ماوەی فیلمەكە (198) خولەكە، لە وڵاتی (لیبیا) کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو وەشانەکەی لەیەککاتدا و لەیەک لۆکەیشن، وێنەی گیراوه و بۆ دەیان زمانی جیهانی وەرگێڕانی بۆ ئەنجامدارەوە. لە وەشانی ئینگلیزییەکەی ئەکتەری بەناوبانگ، ئەنتۆنی کوین ڕۆڵی حەمزەی مامی پێغەمبەر دەبینێت.
زانیاریی زیاتر: فیلمی (رسالە) بۆ باشترین موزیک بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوبوو.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: فیلمی (رسالە) زۆرجار ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە، لەبەرئەوەی ئەم فیلمە ئەوەندەی (جەنگ و شەڕ و کوشتار) پیشان دەدا، ئەوەندە باسی هەنگاوە مەدەنی و شارستانییەکانی پێغەمبەر ناكات بۆگەیاندنی پەیامەكەی. لە خوارەوە گرنگترین ئەو هەنگاوانە باسکراوە:
یەكەم: ئاشتەوایی
نامەكانی پێغەمبەر د.خ بۆ پاشای وڵاتان لە ناوچەکەدا، پێش هەرهەنگاوێكی تر
لەو نامانەدا داوایان لێ دەكات كە بە ئاشتییانە، ڕێگەی یەکتاپەرستی هەڵبژێرن.
دووەم: ڕەتکردنەوەی کۆیلایەتی
پیشاندانی (بیلال)ی حەبەشی كە بەر لە هاتنی ئاینی ئیسلام کۆیلە بووە، وەك هێمایەك بۆ یەكسانی مرۆڤەكان لەئیسلامدا و سەرەتایەك بۆ دژایەتیكردنی كولتووری كۆیلایەتی كە لە كۆمەڵگەی عەرەبیدا هەبووە.
سێیەم: قوربانیدان
پیشاندانی قوربانیدانی یارانی پێغەمبەر لە پێناو پەیامی ئیسلامدا.
چوارەم: پیشاندانی ڕۆڵی ئافرەت
لەبانگەوازی ئیسلامیدا كە هەر لە سەرەتاوە و لەگەڵ دابەزینی سرووش (وەحی) ڕۆڵی ئافرەت كەمتر نەبوو لە ڕۆڵی پیاوان، بە نموونە ڕۆڵی (خاتوو خەدیجە)ی خێزانی پێغەمبەر د.خ دیار و ڕوونە لە فیلمەكەدا. هەروەها ڕۆڵی (ئەسما) ی كچی ئەبوبەكر، بە تایبەت لەكاتی كۆچی پێغەمبەر و ئەبوبەكردا بۆ شاری مەدینە.
لەهەمان كاتدا ئازاردان و شەهیدكردنی (خاتوو سومەییە) لەگەڵ یاسری هاوسەریدا لەلایەن سەرانی قورەیشەوە، كە یەكەم ژنی شەهیدە لەئیسلامدا.
پێنجەم: پیشاندانی ئازایەتی و ڕۆڵی بەرچاوی گەنجان لە سەرخستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
شەشەم: كۆچی یەكەمی موسڵمانان بۆ وڵاتی (حەبەشە) و ڕۆڵی دیار و سەركەوتووی سەرۆكی وەفدەكە لەگەیاندنی پوختەی پەیامی ئیسلام بە (نەجاشی شای حەبەشە) و هەروەها ڕوونكردنەوەی هەڵوێستی ئیسلام دەربارەی ئاینی مەسیح..
حەوتەم: دانانی بەڵگەنامەی مەدینە وەك دەستورێك بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی نێوان پێكهاتەكانی مەدینە و چەسپاندنی پرنسیپی پێكەوەژیان و دیاریكردنی ئەرك و مافەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 19 خولەک لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان دووبارە نابنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 19 خولەک لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا