
کاتی کارکردنی تیمەکان بۆ زیادکردنی ئاوی گەڕەکەکان - پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەم هاوینە بۆ کەمکردنەوەی کەمئاویی گەڕەکەکان چەندین هەنگاویان گرتووەتەبەر، بەو هۆیەوە توانیویانە زیاتر لە 10 هەزار مەتر سێجا ئاو زیاد بکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی هاویندا کێشەی کەمئاویی ڕووبەڕووی چەند گەڕەکێکی هەولێر دەبێتەوە، لە چەند ڕیگەیەکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو گرفتە دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: ئەم هاوینە چەندین چاکسازی لە بۆڕییەکانی ئاوی ئیفراز دوو و سێ کراون، بەمجۆرە پێش ئەو چاکسازییانە دەتوانرا 24 هەزار و 960 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێک بۆ ماڵان بنێردرێت، بەڵام دوای چاکسازییەکان ئەو بڕە زیادکرا بۆ 35 هەزار و 400 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا، بەکۆی گشتی 10 هەزار و 400 مەتر سێجا ئاو بۆ گەڕەکەکانی هەولێر زیاد بووە.
زانیاريی زیاتر: لەسەر بوودجەی پارێزگا 20 بیر و لەسەر ئەرکی خێرخوازان 11 بیر بۆ ئەو گەڕەکانە لێدراون کە کێشەی کەمئاوییان هەیە، 622 ملیۆن دینار بۆ پێداویستی چاککردنەوەی بیرەکان خەرج کراوە، هاوکات بەبڕی 367 ملیۆن دینار بە تانکەر ئاو دابین کراوەو کارەبای 300 بیریش بە مۆلیدەی گەڕەکەکان بەستراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران