
مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی
ئاڤا نیوز
قایمقامیەتی سلێمانی دوو مانگ مۆڵەتی داوەتە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان بۆئەوەی شوێنەکانییان بگوازنەوە، ئەوانیش دەڵێن"بەبێ قەرەبوو ناچارمان دەکەن بیگوازینەوە".
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێنماییە پزیشکییەکان و ڤێتێرنەرییەکان پێویستە شوێنی مەیدانی ئاژەڵان دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون بێت و مەرجە تەندروستییەکانیان تێدا بێت.
لێدوانی فەرمی: فاروق حاجی ئەحمەد، دووکاندار لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت:" ئێمە 70 دووکاندارین لەشوێنی کارکردنی خۆمان دەرمان دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ قەرەبوویەک بکرێینەوە، من پێنج دووکانم هەیە و بە گواستنەوەی زیانی 30 هەزار دۆلارم بەردەکەوێت، ناچارمان دەکەن بچینە مەیدانی نوێی ئاژەڵان لە گوندی یەکمالەی عەربەت و بۆ هەر خانێک، کە پێمان دەفرۆشن دەبێت 25 ملیۆن دینار بدەین.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە کێشەی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی فراوانبوونی شاری سلێمانی و نزیکبوونەوەی خانووی نیشتەجێبوون لە مەیدانەکە و پابەندبوون بەڕێنماییە ڤێتێرنەرییەکان ناچارین بڕیاری گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵان جێبەجێ بکەین.
زانیاریی زیاتر: ئاوات محەممەد دەڵێت: ئەوەی لە بەرژەوەندی دووکاندارەکان بێت ئەوە دەکەین، ماوەی دوو مانگ مۆڵەتیان پێدەدەین تا بیگوازنەوە شوێنە نوێیەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
چین پیلانگێڕی دژی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
42 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ کۆتاییهات