
برنج، وێنە: AP
ئاڤا نیوز
لەبەشە خۆراکی ئەم مانگەی هاووڵاتیان برنجی کوالێتی خراپ دابەشکراوە و وەزارەتی بازرگانیش ڕوونکردنەوە دەدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان دوای وەرگرتنی بەشە خۆراکی ئەم مانگەیان، گلەیان هەبووە لەو برنجەی کە وەریانگرتووە و دەڵێن بۆنێکی ناخۆشی هەیە، جۆری ئەو برنجەی دابەشکراوە ئۆرۆگواییە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دابین كراوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دەستمانکرد بە دابەشکردنی برنجەکە، دواتر زانیمان كە بۆنێكی ناخۆشی هەیە، هەرچەندە لە چەندین شوێن دابەش كرابوو بەڵام ئەوەی توانیمان كۆمانكردەوە و بۆ بەغدامان ناردووەتەوە و چاوەڕێی ناردنی برنجی دیكەین.
هۆكارە زانراوەكان: هۆكاری ئەو بۆنە ناخۆشە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەشێوازی ناتەندروست کۆگاکراوە و شوێنی گەرم و شیاو نەبووە لە بەغدا.
زانیاریی زیاتر: نەوزاد شێخ كامیل ڕاشیگەیاند: پشكنینمان بۆ نموونەی ئەو برنجە بۆن ناخۆشە كردووە و بۆمان دەركەوتووە كە هیچ زیانێكی بۆ تەندروستیی مرۆڤ نییە بەڵام بەگشتی خەڵک لەگەڵ بۆنەكەی ڕانەهاتووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین