
حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ئەو تۆمارە دەنگییەی لە سۆشیاڵ میدیا و میدیاکان بڵاوبووەتەوە و خراوەتە پاڵ سەرۆکەکەی ڕاست بێت و دەڵێت: دەستکرد و ساختەیە.
وێنە گەورەکە: تۆمارێکی دەنگی بڵاوبووەتەوە و خراوەتە پاڵ حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق کە لە تۆمارییە دەنگییەکە باس لە وەرگرتنی یەک ملیار و 650 ملیۆن دینار و ئۆتۆمبێلی کادیلاک دەکات و دەشڵێت: ئەو زەوییەی ماڵەکەم لەسەر دروست کردووە پێشتر وەرمگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: دوای بەدواداچوون و گەمارۆدانی گەندەڵکاران لەپێناو ڕادەستکردنیان بۆ دادگە، دەستیان کردووە بە جووڵاندنی سوپا ئەلیکترۆنییەکانیان و دروستکردنی ڤیدیۆی ساختە بۆ حەیدەر حەنوون.
زانیاریی زیاتر: دەستەکە هۆشداری دەدات بکەرانی ئەو کارە لێپرسینەوەی قورسیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024 ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، دەست بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەکرێت بەتۆمەتی گەندەڵیکردن و وەرگرتنی بەرتیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە