
دیمەنی کۆبوونەوەی د. میران سەرۆکی لیستی یەکێتی لەگەڵ کادیرانی حیزبەکەی لە نێو هۆڵی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی کفری، وێنە تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان یەکێتی دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن ئەوەی یەکێتی کردوویەتی دووجار سەرپێچییە، یەکەمیان بەر لە وادەی خۆی دەستیپێکردووە، دووەمیش فەرمانگەی حکومی بەکارهێناوە.
وێنە گەورەكە: بڕیارە 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بکرێت، كۆمیسیۆن 16ـی ئەم مانگەی وەک دەستپێكی بانگەشە دیاری كردووە، بەڵام ئەگەری بەهێز هەیە وادەكە بۆ 20 تاوەكو 25ـی ئەم مانگە دوابخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنمایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، قەدەغەیە بەربژێر و لایەنە سیاسییەکان بارەگا و باڵەخانەی فەرمانگەکانی حکومەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنن، بەڵام نزیکەی مانگێکە فەرمانگە حکومییەکانی کفری وەک ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی جەماوەر لەگەڵ بەربژێرانی یەکێتی بەکاردەهێنرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 12-09-2024، د. میران محەممەد، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەی سلێمانی، لە قەزای کفری باڵەخانەی هۆڵی وەرزش و لاوانی کفری بە ئامادەبوونی بەربژێران، بەرپرسی بازنەی یەکێتی لە کفری، دامودەزگا حکومییەکانی شارەکە بۆ بانگەشە بەکاردەهێنرێت ئەمەش پێچەوانەی ڕێککارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ڕێنمایەکانی وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
"ماڵی سپییە بۆ ڕۆژی ڕەش بەکاریدەهێنین"
سەرچاوەیەک لە مەکۆی کفری بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی گوت، "جگە لە باڵەخانەی وەرزش و لاوان، باڵەخانەکانی قایمقامیەت، هێزەکانی ناوخۆ و هۆڵی ڕۆشنبیری بۆ بانگەشە بەکارهێناوە".
سەرچاوەکە ئەوەشی گوت: کاتێک ڕەخنەیان لێدەگرین لە وەڵامدا پێمان دەڵێن، "ماڵی سپییە بۆ ڕۆژی ڕەش بەکاریدەهێنین".
دیمەنی کۆبوونەوەی د. میران سەرۆکی لیستی یەکێتی لەگەڵ کادیرانی حیزبەکەی لە نێو باڵەخانەی قایمقامییەت
زانیاریی زیاتر: یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ناوی 174 بەربژێری لەهەر چوار بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی کۆمیسیۆنی کردووە و ماوەیەکە بە چڕی بانگەشەی هەڵبژاردنی لەسەرجەم بازنەکاندا دەستپێکردووە.
ئەوەش بزانە: بەگوێرەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن، هەر کەسێک بەر لەوادەی دەستپێکردنی بانگەشە یاخود باڵەخانەی حکومی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنێت سزا دەدرێت و ئەگەری دوورخستنەوەشی هەیە لە پرۆسەی هەڵبژاردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای پشتیوانیی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین