
دیناری عیراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ مانگەکانی داهاتوو ڕوونکردنەوە دەدات و ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە بەناوی وەزیری داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو دراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: بۆ ڕای گەشتی ڕوونی دەکەینەوە، ئەو لێدوانانەی بەناوی وەزیری داراییەوە لەلایەن هەندێک کەسایەتییەوە دەکرێت لەسەر ئەوەی وەزارەتی دارایی بۆ چەند مانگی داهاتوو ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات، ئەمە دوورە لەڕاستییەوە، جەنابی وەزیریش هیچ لێدوانێکی لەمبارەیەوە نەداوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی، "وەزارەت پابەندبوونی تەواوی خۆی بە خەرجکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا بۆ فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی و هێزە ئەمنییەکان، لە نێویاندا مووچەی ئەندامانی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەپێی یاسا و ڕێسای کارپێکراو دووپاتدەکاتەوە. وردبینی لە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباش بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی دارایی داوا لە ڕای گشتی و پیشەگەرانی میدیا و سەرجەم لایەنە بەرژەوەندیخوازەکان دەکات کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاو نەکەنەوە و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە زیقاڕ پارچە مووشەکێک دەدۆزرێتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەمخانی: زیندووم و ڕۆژی سەرکەوتن نزیکە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندان لە پارێزگانی عێراق دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەفڕێت