
وێنەی سەعدی پیرە و هەوراز گوڵپی - ستۆدیۆی ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە، گوتەبێژی حیزبەکە دەڵێت لەگەڵ بانگەشەی تووند نین، ئەوەی هێرش بۆسەر لایەنێکی دیکە بکات، پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "هەرکاتێک وادەی بانگەشە دەستپێبکات ئامادەین، سەرەڕای ئەوەش لە 10ـ 6 ەوە لە هەموو بازنەکان ئامادەکاری کراوە".
لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنیەوە گوتی: "هەرکەسێک لە هەر لایەنێک زیادەڕەوی بکات، پێویستە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، یەکێتی لەگەڵ بانگەشەی ئارامە".
لەلایەکی دیکەوە: لە وەڵامی پرسیارێکدا، یەکێتی بەشێکی سەرەکییە لە حکومەت و زۆنێکی گەورەی لەدەستە، بەڵام وەکو ئۆپۆزیسیۆن قسە دەکات، سەعدی پیرە گوتی: "لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەموو لایەک دەڵێن هیچی خراپەمان نەکردووە و باشەکانمان کردووە، هەر کەسێک دەیەوێت باسی بەرنامەی خۆی بکات، باسی ئەوە بکات لە خراپییەکانی ڕابردوو بەشدارنەبووە و پشتڕاستیشی بکاتەوە".
گۆشەیەکی دیکە: پێشبینی دەکەن یەکێتی چەند کورسی بهێنێت، ئەمە پرسیارێکی دیکە بوو بۆ گوتەبێژی یەکێتی، لە وەڵامدا گوتی: "بەگوێرەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بێت {مەبەستی هەڵبژردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بوو کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو کرا} یەکێتی دەبێت دۆخی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان باشبێت، بەڵام ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین چەند کورسی دەهێنین و جارێ زووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی خوێندندا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند قەزا و ناحیەیەکی دیکەی سلێمانی کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: بە كەمتر لە سیستمی لامەركەزییەت بۆ كورد ڕازی نابین