
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی لایەنە سیاسیەکان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوی بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد و 20 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆبووەوە و ناوی لیستی بەربژێر و هاوپەیمانی و حیزبە سیاسییەکانی پەسەند کرد، داوای لە هەموو لایەنەکان کرد هاوکاربن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دووربن لە هەڕەشە و ناوزڕاندن".
زانیاریی زیاتر: بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ڕۆژی 15ی 10 کۆتایی دێت، واتە پێنج ڕۆژ پێش پێش هەڵبژاردن کە 20 مانگە ئەنجام دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن باسی لە ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و گوتی: نابێت موڵک و ماڵی دەوڵەت و ناوەندە ئاینییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش، دوو ملیۆن و 672 هەزار و 43 کەس لە دەنگدانی گشتی و 216 هەزار و 119 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.
ئەمەش بزانە: بۆ ئەم هەڵبژاردنە 136 لیست و بەربژێری سەربەخۆ لە هەڵبژاردن بەشدارن، ژمارەی بەربژێرانیش هەزار و 191 بەربژێرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەونە خوارەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران