
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەنجامی سەردانەکەی شاندی تەکنیکی وەزارەت بۆ بەغدا ڕایگەیێنراوێکی چوار خاڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر چەند خاڵێک گەیشتووینەتە ڕێککەوتن لەوانە، "شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوولیان بەبێ کەموکوڕی و بەو شێوازە پێشکەش کرد کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دواین جار داوای کردبوو".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات، چاوەڕوانن لە نزیکترین کاتدا دەست بەناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، لە ئێستادا وردبینی لە لیستەکاندا دەستی پێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی کۆدی بایۆمەتری، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە: کێشەکانی تایبەت بە دووبارە بوونەوەی کۆدی بایۆمەتری و ناوی دووبارە، بەشی زۆری چارەسەر کرا کە هەمووی کێشەی هونەری بوون، لەهەمان کاتدا هەموو ئەو فەرمانبەرانەی ناوەکانیان لەیەک چووە یان کۆدیان دووبارە بووە، وردبینی و بەدواداچوونیان بۆ کراوە و چارەسەرکراون.
ئەوەش بزانە: بۆ ئەوانەی کە تا ئێستا بایۆمەتریان نییە، تا 31-12-2024، مۆڵەتیان پێدراوە بۆ خۆتۆمارکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە